July 3, 2021
Leave a comment
فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی له‌به‌ریتانیا بەبۆنەی هەفتەی پەنابەرانەوە هەڵدەستێت به‌سازدانی رۆژێك بۆ هاوکاری و داکۆکی لەمافەکانی ل په‌نابه‌ران . کات: ڕۆژی شەمە :١٠-٧-٢٠٢١ کاتژمێر: ٢ی پاشنیورەۆ تا ٧ئێوارە شۆێن: Southwark park Location:Gomm,Road,London,SE16 2ET ئیستگای قیتار: Rotherhithe or Bermondsey پاسه‌کانی: 381، 188,47 هاتن بۆ هه‌مووانه لەم بۆنەیەدا خواردن وخواردنەوە ئاماده‌یه. بەلەبەرچاوگرتنی ڕێنمای تەندروستی پیویستە ئامادەبووان پێشتر لە ڕێگای تەلەفونەوە لە بەشداریان ئاگادارمان بکەنەوە بە ڕێگای ئەم ژمارە تەلەفونانە: ٠٧٤٠٢٤٨٨٤٦٠ وە ژمارەی ٠٧٨٢١٨٠٨٨٤١ Read More »
March 11, 2021
Leave a comment
ناونیشانی باسێکە بۆ بەڕیز”ئومێد حەوێزی” وەرگێروشارەزا لەبواری یاساکانی پەنابەری لە بەریتانیا. ڕۆژانی :١٥وە ١٦ مارسی ٢٠٢١ کاتژمێر:١ بۆ ٣ بەکاتی لەندەن کۆبوونەوەکە لەڕێگای بەرنامەی زوومەوە دەبێت. فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە بەریتانیا هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی گفتوگۆیەك لە ماوەی دوو رۆژدا بۆ ماوەی ٤کاتژمێر بۆ یارمەتیدان وڕێنمایکردن و ئامۆژگاریکردنی ئەو پەنابەرانەی هاتوونەتە بەریتانیا وە بۆ تێگەیشتنی مافەکانی پەنابەران بەپێ یاسای بەریتانیا. گەر ... Read More »
April 19, 2020
Comments Off on تۆڕی هاوکاری کۆمەلایەتی
بۆبەهاناوەچوونی بەرکەوتوانی پەتای کۆڕۆنا Read More »
June 13, 2018
Leave a comment
فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی له به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ڕێکخراوه‌کانی به‌رگریکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی په‌نابه‌رانه‌وه زنجیره‌یه‌ک چالاکی ئه‌نجام ده‌دات… له‌یه‌که‌مین چالاکی خۆیدا له بورجیس پارک له له‌نده‌ن هەڵدەستێت بە گێڕانی ڕۆژێک بۆ هاوکاری په‌نابه‌ران، ئه‌و رۆژه وەک ( فەند رەیزین ) ێک بۆ کۆمه‌ک به گۆشه‌یه‌ک له ڕاپه‌راندنی کار و چالاکیەکانی فیدراسیۆن لە پێناو کۆمەک کردن بە پەنابەران ... Read More »
March 26, 2018
Comments Off on ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر دۆخی پەنابەران لە فینلاند
ئاماده‌کرنی: بنار مسته‌فا به پێی ئاماره فه‌رمییه‌کانی فه‌رمانگه‌ی کۆچ ساڵی ٢٠١٧ تێکڕای ژمارەی پەناخوازان لە فینلاند ٥٠٥٩ پەنابەربوون، کە زۆرترینیان هاوڵاتیانی عێراقی بوون بە ڕێژەی ١٤٥٣ پەنابەر و پاشان هاوڵاتیانی سوریا، کە ٧٤٤ پەنابەر بوون. شایەنی باسە، کە ئەم ڕێژەیە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ کەمترە بە بڕی ٦٠٠ پەنابەر و بە ساڵی ٢٠١٥ زیاتر لە ٢٥ هەزار. کەسانێکی زۆر ... Read More »
March 19, 2018
Comments Off on به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان فیدراسیۆن چه‌ند چالاکیه‌کی ئه‌نجامدا
رۆژی ٨ی مارسی ٢٠١٨ فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی له‌چالاکی‌هاوبه‌شی ژماره‌یه‌ک له ڕێکخراوه‌کانی ژنان له له‌نده‌ن به‌کردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌کی فۆتۆگرافی به‌شداریکرد. له‌م پێشانگای فۆتۆگرافیه‌دا کە وێنەی جۆراو جۆری کار‌و چالاکیەکانی دوو دەیەی ڕابردووی فیدراسیۆنی لەبەریتانیادا له خۆگرتبوو لەوانه(به وینه‌یارمه‌تکردنی په‌نابه‌ران بۆ دامه‌زراندنی ژیانێکی نوێ له به‌ریتانیا و که‌مکردنه‌وه له ئیش وئازاره‌کانیان،ئه‌وانه‌ی توشی گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی ، ته‌ندروستی و خێزانی بونه‌ته‌وه.تا یارمه‌تی کچان‌و کوڕانێکی لاو که ڕوبه‌رووی هه‌ڕشه‌وکێشه‌ی ... Read More »
March 14, 2018
Comments Off on بەشداری فدراسیۆنی پەنابەران لە هەشتی مارسدا لەلەندەن
ئامادەکردنی: سوهام عەلی: ڕۆژی ٨ی مارسی ٢٠١٨ ڕێکخراوەکانی؛ فدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی و ژنانی کورد‌و ڕۆژهه‌ڵات و چەند ڕێكخراوێکی تری ژنان لە له‌به‌ریتانیا، بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەوە لە لەندەن مەراسیم و ئاهەنگێکی شکۆداریان بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەژنان بەڕێخست کە تێدا چەندین کەسایەتی جۆراوجۆر لە ژنان قسەو باسیان کرد دەربارەی وەزعی ژنان و جێگەو ڕێگەیان لە کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتیەکانی نیشتەجێی ... Read More »
March 6, 2018
Comments Off on “تێکۆشان له پیناو باشکردنی ژیانی په‌نابه‌ران درێژه‌ی هه‌یه”
به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی به‌شداری ده‌کات، له‌چالاکی ژماره‌یه‌ک له رێکخراوه‌کانی ژنان به‌کردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌کی فۆتۆگرافی. له‌م پیشانگایه‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌کی خه‌بات و تێکوشانی دوو دەیه‌ی فیدراسیۆن له پێناو باشکردنی ژیانی په‌نابه‌راندا له‌به‌ریتانیا دا نیشانده‌درێت. شۆێن: Caxton House Community Centre 129 St John’s Way, London N19 3RQ. ڕۆژی: 8مارس کاتژمیر:1130به‌یانی تا 330 ئێواره Read More »
November 24, 2017
Leave a comment
لە لەندەن گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی ڕۆژنامەگەری و ئازادی بیروڕا دەکرێت ڕۆژی چوارشەمە ی ٦دیسمبەری ٢٠١٧ کاتژمێر: ٧ ی ئیوارە بۆ ٨:٣٠ شوێن: کتێبخانەی هاوس مەن لە لەندەن 5 Caledonian Road, N9 1DX London نزیکترین ئیستگای قیتاری ژێرزه‌وی :King’s cross فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی، لەچوارهەمین ساڵیادی تیرۆری ڕۆژنامەنوس “کاوە گەرمیانی “دا کۆرێک بۆ ڕۆژنامەنوس “بڕوا بەرزنجی “ڕێک دەخات. تەوەرەی باسەکانی تایبەتە بە: – کاوەگەرمیانی ، ئەڵقەیەک لەزنجیرەی ... Read More »