ناونیشانی باسێکە بۆ بەڕیز”ئومێد حەوێزی” وەرگێروشارەزا لەبواری یاساکانی پەنابەری لە بەریتانیا.
ڕۆژانی :١٥وە ١٦ مارسی ٢٠٢١
کاتژمێر:١ بۆ ٣ بەکاتی لەندەن
کۆبوونەوەکە لەڕێگای بەرنامەی زوومەوە دەبێت.
فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە بەریتانیا هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی گفتوگۆیەك لە ماوەی دوو رۆژدا بۆ ماوەی ٤کاتژمێر بۆ یارمەتیدان وڕێنمایکردن و ئامۆژگاریکردنی ئەو پەنابەرانەی هاتوونەتە بەریتانیا وە بۆ تێگەیشتنی مافەکانی پەنابەران بەپێ یاسای بەریتانیا.
گەر دەتەوێت بەشداری بکەیت دەتوانییت بەڕێگای ئەم ئیمیل و تەلەفونی خوارەوە، ناو وە ئیمێڵی خۆت بنێرێت تا لینك وئایدی وپاسکۆدی بەرنامەی کۆبوونەوەکەت بۆ بنێرین وە سود مەند بن لە ڕێنمای وڕاوێژکاری بە ئاڕاستەی دامەزراندی ژیانێکی نۆی وەك ئەوەی لەیاسای بەریتانیادا جێگیر کراوە.
ئیمیلی: firrefugees@gmail.com
ژمارە تەلەفونی:٠٧٨٢١٨٠٨٨٤١