Breaking News
Home » Archives » چۆنیه‌تی ڕاکێشانی خێزان!

چۆنیه‌تی ڕاکێشانی خێزان!

پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پەیوەندیکردن بە خێزانەوە بۆ ژیانی هەمیشەیی لە بریتانیا

١.بەکورتی
پێویستت بە ڤیزەی (خێزانی کەسێکی نیشتەجێ) دەبێت ئەگەر خەڵکی دەرەوەی ناوچەی ئابوری ئەوروپا یان سویسڕا بیت و بتەوێ بە هەمیشەیی لەگەڵ ئەوکەسە لێرە لە بریتانیا بژیت لە ماوەی شەش مانگ یان زیاتردا.

پێویستت بەو جۆرە ڤیزەیە نابێت ئەگەر بتەوێت سەردانی کەسێکی خێزانەکەت بکەی کە بۆ هەمیشەیی لە بریتانیا دەژیت بەڵام دەبێ زانیاری وەرگری ئاخۆ پێویستت بە ڤیزەی سەردانکەری خێزان دەبێت یان نا.

ئەندامی خێزانەکەت دەشێ:
-هاوڵاتی بریتانی بێت.
-نیشتەجێی بریتانیا بێت.
-مافی پەنابەری یان پاراستنی مرۆیی هەبێت لە بریتانیا.

ئەگەر هەریەك لەو داواکاریە یاسایی و گونجاوانەت دەستکەوت ئەوە دەتوانی داوای ئەوانە بکەی:
-پەیوەندی بکەی بە هاوبەشەکەتەوە(هاوسەر، دەزگیران، کەسێکی مەدەنی یان هاوسەرگیری نەکردوو.)
-بێی بۆ لای دایك و باوکت.
-بێیەتە ئێرە تا ئاگات لە مندالەکەت بێت و چاودێری بکەی.
-بێیەتە ئێرە تا لەلایەن خێزانەکەتەوە جاودێریت بکرێت.

٢-حاڵەتە جیاوازەکان

-دەتوانی بە ڕێگایەکی جیاواز داوای ڤیزە بکەی:

-هاوڕێکەت یان هاوبەشەکەت خەڵکی یەکێك لە وڵاتانی ناو ئابووری ئەورپایە.EEA.
-خۆت لەناو بریتانیا بیت.
بتەوێ لەگەڵ هاوبەشەکەت یان دایک و باوکت یەکبگریەوە کە لەناو بریتانیا بژین و مافی پەنابەری یان مافی پاراستنی مرۆیی هەبێت.

چەند دەخایەنێت

دەبێت لە ماوەی ١٢ هەفتەدا بڕیارێك وەرگری لەسەر ڤیزەکەت. زانیاری لەسەر بەدەستهێنانی ئەوجۆرە ڤیزەیە لە وڵاتەکەی خۆتدا بخوێنەوە لە guide to processing times.

تێچونەکان. واتە ئەو پارەیەی بۆ پێشکەشکردنی داواکەت پێویستت دەبێت

حالەتەکەت نرخەکەی:

بێیە لای دایك و باوک یان هاوسەر ٩٥٦پاوەند
بێی بۆ چاودێری منداڵەکەت ٩٥٦پاوەند
کەسێکی گەورە کە بێ تا چاودێری بکرێت
لەلایەن کەسێکی خێزانەکەیەوە ٢،١٤١پاوەند

هەروەها دەبێ پارەی چاودێری کردنی تەندروستیش لەگەڵ فۆڕمی پێشکەشکردنەکەتدا بدەی. پێش ئەوەی داواکەت پێشکەش بکەی لەسەری بخوێنەوە تا بزانی چەند پارەت پیویستە تا بیدەی بۆ ئەو مەبەستە لە how much you need to pay.

دەتوانی بە ڤیزەکەت بکەی و چش کە ناتوانی پێی ئەنجامدەی

دەتوانی ڤیزەکەت کە وەك خێزانی کەسێکی نیشتەجێی بریتانیا پێی هاتووی بەکاری بێنی بۆ:

-کارکردن.(ناتوانی کاری پێ ئەنجام دەی ئەگەر وەك ژنی ئەو کەسە یان سڤیل پارتنەر هاتبی)
-خوێندن
هیچ پارەیەکت پێ نادرێ بۆ خۆت و منداڵەکانت.

کاتی مانەوەکەت لە بریتانیا درێژکەیەوە
ڕەنگە بتوانی ڤیزەکەت یان ماوەی مانەوەکەت لە بریتانیا درێژکەیەوە و بۆ هەمیشەیی بمێنیەوە.

حاڵەتە جیاوازەکان:

دەتوانی داوای ڤیزەی ڕێپێدانی خێزان بکەی لەجیاتی ڤیزەی کەسێك کە پەیوەندی بکات بە ئەندامێکی خێزانەکەیەوە کە نیشتەجێی بریتانیایە، ئەگەر ئەو کەسەی دێی بۆلای خەڵکی یەکێك لەو وڵاتانەبێت کە لەناو یەکێتی ئەوروپادا واتا وڵاتانی ناوچەی ئابووری ئەوروپا (جگە لە بریتانیا) یان خەڵکی سویسڕا بێت.

ئەگەر خۆت لەناو بریتانیا بژیت
دەبێ لەبری ئەوەی داوای ڤیزەی ژیان لەگەڵ کەسێکی نیشتەجێی بریتانیا داوای مانەوە لە بریتانیا لەگەڵ خێزانەکەت بکەی.

یەکگرتنەوە لەگەڵهاوسەر یان هاوبەش یان باوانت لە بریتانیا
دەبێ لەسەری بخوێنیەوە یان زانیاری وەرگری ئاخۆ دەتوانی داوای یەکگرتنەوەی خێزان بکەیت. تا بمێنیەوە لەگەڵ هاوڕێ، هاوسەر یان باوك و دایکت کە ماسی پەنابەرێتی یان مافی پاراستنی مرۆییان هەبێت لێرە.

دەبێ پەیوەندیەکەت پێش ئەوەی ئەو ئەندامەی خێزانەکەت لەدەست کوشتن هەڵاتبێت لە وڵاتی خۆی دەستی پێکردبێت.

٣-گونجاوی یاسایی

بۆ ئەوەی داوای ڤیزەی خێزانی کەسێکی نیشتەجێی بریتانیا بکەی دەبێ خەڵکی یەکێك لە وڵاتەکەانی دەرەوەی سنوری ئابوری ئەوروپا بیت یان سویسڕا.

دەبێ ئەو کەسەی دێییە لای یەکێك لەوانەی هەبێت:
-هاوڵاتی بریتانی واتا جنسیەی بریتانی هەبێت.
-مانەوەی هەمیشەیی لە بریتانیاو نیشتەجێ بێت لیرە.
-مافی پەنابەرێتی یان پاراستنی مرۆیی لە بریتانیا.

هەروەها دەبێ بی سەلمێنی کە:

-تەمەنت ١٨ یان زیاتر مەگەر وەك منداڵ داوای ڤیزا بکەی.
-پەیوەندیەکەت لەگەڵ ئەوکەسە ڕاستیەو یاساییەو ناسێنراوە لە بریتانیا، بۆ نمونە یاساییانە هاوسەرگیریت لەگەڵ ئەو کەسە کردبێت لە وڵاتی خۆت.
-دەتەوێ بۆ هەمیشە لەگەڵ ئەندامی خێزانەکەت یان هاوسەرەکەتدا بژی لە بریتانیا دوای ئەوەی داوای ڤیزەکەت کرد )تەنیا مەگەر دایك یان باوکێك بی کە دەستباری هەیە منداڵێك بیت و پێویستبکات ئاگاداری بیت.)
-تۆو خێزانەکەت شوێنێکی باش و گونجاوتان هەیە تا تێیدا بژین لە بریتانیا.
-زانیاریەکی باشت لەسەر زمانی ئینگلیزی هەیە ئەگەر تەمەنت ١٨ساڵە، تەنیا مەگەر وەك خزمیێکی بە تەمەنی ئەو کەسەی ئێرە داوای ڤیزە بکەی.

پەیوەندیکردن بە هاوسەرەکەتەوە
دەبێ بیسەلمێنی کە تۆ و هاوبەشەکەت سەرووی `١٨ ساڵن و پەیوەندیەکەتان جدی و ڕاستەقینەیە.

دەبێ یەکێك لەوانە بیت:
-هاوسەر یان وەك دوو کەس بێ هاوسەرگیری پێکەوە دەژین.
-بۆ ماوەی ٢ ساڵ لە پەیوەندیەکدا پێکەوە بژین.
-وادیاریکراون تا ببنە هاوسەر یان پێکەوە بژین.

دەبێ بیسەلمێنی هەر جۆرە پەیوەندیەکیتری پێشتر تۆو ئەوکەسە هەتانبووە بۆ هەمیشەیی نەماون و ئێستا شتێکیتر لەوانەی سەرەوە.

هەروەها دەبێ داواکاری داراییش جێ بەجێبکەی:
-١٨.٦٠٠پاوەند لە ساڵێكدا ئەگەر بۆخۆت داوابکەی.
-٢٢،٤٠٠پاوەند لەساڵێکدا ساڵێك بۆخۆت و یەك منداڵ.
-٢،٤٠٠پاوەند لە ساڵێکدا بۆ هەر منداڵێکیتر کە بتەوێت بیهێنی.

پێویستناکات بەڵگەی ئەو جۆرە لە پارە هەبوونە بێنی ئەگەر خۆت یان ئەوکەسە موچەی کەمئەندامێتی یان چاودێری تەندروستی وەرگرن، بەڵکو ئەوکاتە دەبێ ماڵ و شوێنی نیشتەجێ بوون و پێداویستی بۆخۆت و ئەوانەی دەیانهێنی وپشتت پێدەبەستن وەدەست بخەی.

دەزگیرانن:

دەبێ بیسەلمێنی کە دەتانەوێت هاوسەرگیری بکەن یان وەك دوو خۆشەویست پێکەوە دەژین لە ماوەی شەش مانگدا دوای گەیشتنە بریتانیا.

هێنانی منداڵەکانت:

-دەبی منداڵەکانت لە خوار ١٨ساڵیەوە بن.
-دەبێ ناوی منداڵەکانت بێنی لەو فۆڕمی داواکردنەکەتدا. بەڵام پێویستە بە جیا فۆڕمیان بۆ پڕکەیەوەو پێشکەشکەی.

پەیوەندیکردن بە دایك و باوکتەوە:
دەبێ تەمەنت خوار ١٨ساڵی بێت و هەموو ئەوشتانەش بنێریت:

-لەگەڵ دایک و باوکتدا دەژی یان لەگەڵ باوکت یان دایکت.
-هاوسەرگیریت نەکردووەو لەگەڵ کەسیتر ناژی و ناشتەوێ سەربەخۆ بژیت.
پشتیوانیت لێ دەکرێت و شوێنی نیشتەجێبوون و پێداویستیت بۆ دابین دەکرێت بەبێ بەکارهێنانی سودی گشتی یان دەبێ تەواوی داواکاریە داراییەکان بەدەست بێنی.

بێیە بریتانیا تا ئاگات لە منداڵەکەت بێت:
منداڵەکەت تەمەنی خوار ١٨ساڵەو هاوڵاتی بریتانیایە یان لەوێ دەژیت یان نیشتەجێیە لەوێ.

دەبێ ئەوەش بسەلمێنێ کە:
-تۆ تەنیا باوک و دایکی ئەو منداڵەی و تاکە بەرپرسی لە ژیانی.(بەرپرسیاریەتێکی زۆرت هەیە)
-منداڵەکەت بەشێوەیەکی هەمیشەیی لەگەڵ باوانێکیتر یان چاودێریکەرێکتردا دەژی کە بەریتانییە یان لە بریتانیا نیشتەجێیەو هیچی تۆ نیە، هەروەها دەتەوێ یارمەتیان بدەی لە بەخێوکردنیدا.(دەبێ بیسەلمێنی کە پەیوەندیەکی باش و ئامادەگیەکی باشت هەیە بۆ مندالەکەت و یان بە ڕازیبوونی چاودێریکەرەکە یان ئەو باوانەی بەخێوی دەکەن یان لەڕێگای فەرمانی مەحکەمەوە.

هەروەها دەبێ بیشی سەلمێنی کە ڕۆڵێکی سەرەکیت دەبێت لە پەروەردەکردنی ئەومنداڵەدا.

دەبێ بتوانی پشتیوانی خۆت بکەی لەڕووی پارەو چیگاو ڕێگاو شوێنی نیشتەجێ بوونەوە بێ ئەوەی داوای هیچ یارمەتی لە حکومەتی بەریتانی بکەی.

بێیتە ئێرە تا چاودێری بکرێت_کەسێکی بەتەمەنی و خزمی کەسێکی لێرە:
دەبێ پشتبەستو بی بە دایك و باوكێك، نەوە، برا، خوشك، کوڕ یان کچی کەسێك بی کە بۆ هەمیشەیی لێرە نیشتەجێیە.

دەبێ بیسەلمێنی کە:

-پێویستت بە چاودێریکردن و ئاگاداربوونێکی درێژخایەنە تا ئەرکی ناو ماڵ و کەسیت بۆ ئەنجام بدرێت.
-ئەوەی پێویستتە لە چاودێری کردن و خزمەتکردن لەووڵاتە دەستناکەوێت کە تیایدا دەژی.
-ئەوکەسەی دەتەوێت بێیتە لای دەتوانێ پشتگیریت بکات و شوێنی نیشتەجێبوونت بۆ دەستەبەرکات بێ ئەوەی داوای هاوکاری لە حکومەت بکات لانی کەم بۆ ماوەی ٥ ساڵ.

تەمەنت ١٨ساڵ یان زیاترە.

٤-زانینی زمانی ئینگلیزی:
دەبێ زانیاریت لەبارەی زمانی ئینگلیزیەوە بسەلمێنی کاتێ داوای ڤیزە دەکەی.
دەتوانی بە دەرچون لە تاقیکردنەوەیەکی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرێکی باوەڕپێکراو بیسەلمێنی کە زمانی ئینگلیزی دەزانی. پێویستە لانی کەم CEFR لێڤڵی A1 بەدەست بێنی.
تەماشایڕیزبەندی تاقیکردنەوەی پاوەڕپێکراوو سەنتەری باوەڕپێکراو بکە. Approved tests and centres. ئەو ڕیزبەندیە لە ٤/٦/ ٢٠١٥کۆڕدراوەو و ڕیزبەندیەکەی پێش ئەوکاتە قوڵناکرێت.

ئەگەر ئەوەشت نەکرد دەتوانی لەجیاتی ئەوە بەڵگە پێشکەشکەی کە شەهادەیەکی ئەکایمیت هەیە کە هەردوو:
-بە ئینگلیزی وتراوەتەوەیان توێژینەوەی لەسەر کراوە.
-لەلایەن UK NARICەوە دانی پێدادەنرێت وەك بەڵگەیەك لەسەر پلەی بەکەلۆری یان ماستەر یان دکتۆرا.

نەتەوەی زۆرینەی وڵاتانی بەزمانی ئینگلیزی قسە دەکەن

پێویستناکات زانینی زمانی ئنگلیزی بسەلێنی و بەڵگە پێشکەشکەی ئەگەر سەر بە یەکێك لەو وڵاتانە بی:

ئەنتیکوا و باربودا
ئوستڕالیا
بەهاماس
باربادۆس
بەلیز
کەنەدا
دۆمینیکا
گرێنەدا
گویانا
جامایکا
نیوزیلاند
ست کیتس و نێڤیس
ست ڤعنسیا
ست ڤعنسینت و گرینەدیس
ترینیداد و تۆباگۆ
ئەمریکا

ئەو حاڵەتانەی تێیدا پێویست بە بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی ناکات.

-تەمەنت ٦٥ یان لەسەرووی ٦٥ ساڵیەوە بیت.
-ناتوانی چونکە حاڵەتێکی نەخۆشی جەستەیی یان عەقڵی درێژخایەنت هەی.
-دەتوانی پیشانیدەی کە هەندێ حاڵەتی جیا هەن ڕێگات لێ دەگرن لە بەدەستهێنانی داواکاریەکە

دەبێ باسیکەی لەناو فۆڕمەتکدا کە بۆچی ناتوانی بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی وەدەست خەی و بەڵگەی پێویستیش بۆ پشتڕاستکردنەوەی قسەکەت بنێری.

زانیاری زیاتر لە guidance for family members بخوێنەوە.

٥-ئەو دۆکیمێنتانە پێویستە پێشکەشیانکەی لەکاتی داواکردنی ڤیزەکەدا:

-پاسپۆرتی ئێستات یان هەر ناسنامەیەکی باوەڕپێکراوی گەشتکردن.
-پاسپۆرتی پێشتر.
-وێنەیەیەکی ڕەنگاوڕەنگی قەبارە گەورە لە پاسپۆرتەکەت.
بەڵگەی پەیوەندیت بەوکەسەوەی کە دێیە لای.
بەڵگەی ئەوەی کە دەتوانی لەڕوی داراییەوە پشتیوانی خۆت بکەی و تەواوی ئەوەی پیویستە لێرە بۆ ژیان.
-بەڵگەی زمانی ئینگلیزی ئەگەر تەمەنت ١٨یان سەرووی ١٨ساڵە-ئیللا مەگەر وەك کەسێکی بەتەمەنی خزم و کەسی یەکێك لێرە داوای ڤیزە بکەی.
-ئەنجامی تێستی نەخۆشی سیل، ئەگەر لە یەکێك لەو وڵاتانەوە دێی کە پێویتدەکات وەها تێستێک بکەی.

بەپێی بارودۆخەکەشت ڕەنگە پێویستکات دۆکیومێنتی زیاتر پێشکەش بکەی. بۆ نمونە فۆڕمی سپۆنسەرشیپ لە ئەندامی خێزانەکەتەوە لە بریتانیا.

دەبێ لاپەڕەی بەتاڵت هەبێت لە پاسپۆرتەکتدا بۆ ئەوەی ڤیزەکەی لێ بدرێت.

هەروەها دەبێ بەڵگەو دۆکیومێنی تەواویش لەسەر داواکاریە یاساییەکان پێشکەشکەی، دەتوانی بۆ زانیاری زیاتر سەردانی guide to supporting documentsبکەی.

تا بزانی تەواوی داواکاریە داراییەکانت هەیە دەتوانی ‘Annex FM 1.7: financial requirement’ and ‘Appendix FM-SE’.بخوێنیەوە.

٦-داواکردن:

ئەگەر لەناو بەریتانیای پێویستە داوای مانەوە لەگەڵ خێزان پێشکەش بکەی.

لەدەرەوەی بریتانیا داوابکەی

دەبێ لەڕێی ئینتەرنێتەوە داوای ئەو ڤیزەیە بکەی.
دەبێ نرخی جاودێری تەندروستی بدەی وەك بەشێك لە داواکاریەکەت. پێش ئەوەی بینێری لەبارەی چەندێتی پارەکەوە شت بخوێنەوە لە how much you need to pay.
دەبێ وێنەو پەنجەمۆرت هەبێت کە ناسراوە بە زانیاری بایۆمەتریکی.لە سەنتەری داواکردنی ڤیزەکەوە وەرگیرابێت. ئەویش وەك بەشێك لە داواکاریەکەت.
ڕەنگە بتوانی خێراتر و بە خزمەتگوزاری ئاسانتر ڤیزەکە وەرگری بەپێی ئەو وڵاتەی تۆی لێی. لەسەر سەنتەری داواکردنی ڤیزەکەتەوە شت بخوێنەوە.

کۆریای باکور

ناتوانی لەسەر ئینتەرنێت داوای ڤیزە بکەی ئەگەر لە کۆریای باکور بژیت.
تا لە کۆریای باکورەوە داوای ڤیزە بکەی دەبێ فۆڕمی VAF4A and appendix2 داونلۆدو پڕکەیەوە.
هەوەها ڕەنگە پیویستت بە

-فۆڕمیSUO7. (وەك کەسێکی خزمی یەکێك لێرە داوای جاودێریکردن دەکەی.)
-appendix1فۆڕمی وەك کەسێك بێیتە ئێرە کە پشت بە یەکێك لێرە دەبەستی یان وەك منداڵی دایک و باوکێك کە لێرە دەژین یان یەك دایك یان یەك باوک کە ڤیزەی وەرگرتووە لەژێر ڕۆشنایی یاساکانی ٧/٩/٢٠١٣.
-فۆڕمی appendix5ئەگەر بێیتە ئێرە تا ئاگات لە منداڵەکەت بیت.

هەروەها دەبێ ئەوانەش بخوینیتەوە:

. ڕێنماییەکان بۆ کۆریای باکور تا چۆن داوای ڤیزەی بریاتی بکەن.
. ڕێبەریەکان تا یارمەتیت بدەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکەت.

لەناو بریتانیاوە داوای ڤیزە بکەی

دەتوانی داوای درێژکردنەوەی ڤیزەکەت بکەی.

٧-درێژکرنەوەی ڤیزەکەت:

دەتوانی داوای درێژکردنەوەی ڤیزەکەت پێشکەش کەی کاتێ بەرەو کۆتایی ڤیزەکەت دەڕۆی.

پێویستە پێش ئەوەی ڤیزەکەت کۆتایی بێت داواکاری پێشکەشکەی.

کاتێ بۆ ئەوە دەگونجێی دەتوانی داوای نیشتەجێ بوون بکەی نیشتەجێ بوون لێرە واتا دەتوانی بێ ئەوەی کاتت بۆ دیاریبکرێت دەتوانی لێرە بمێنیتەوە.
دەبێ پارەی چاودێریکردنی تەندروستیت بدەی. بۆ ئەوە لەسەری بخوێنەوە.

مانەوەی سەرەتات بریتی دەبێت لە

-٣٣مانگ ئەگەر وەك پارتنەر داوات پێشکەش کردبێت(٢٧مانگ ئەگەر پێش ٩/٧/٢٠١٢ داوات پێشکەش کردبێت)
-شەش مانگ ئەگەر وەك دەزگیران داوات کردبێت.
چەندی دایك و باوکت بمێنەوە ئەگەر وەك منداڵ داوات کردبێت و لەژێر بەرپرسیارێتی باوانتدابی.
-بەبێ سنور ئەگەرداوای ڤیزەت کردبیت بۆ پەیوەندیکردن بە ٢ دایک و باوکی بەریتانی یان نیشتەجێی بریتانیا.
٣٠مانگ ئەگەر وەك باوک یان دایک داوای ڤیزەت کردبێت.

خزمێێکی پێگەیشتوی ناسەربەخۆی

مانەوەی سەرەتات بریتی دەبیت لە:

-بەبێ سنور ئەگەر وەك ئەندامی خێزانی کەسێکی بریتانی یان نیشتەجێی بریتانیا داوای ڤیزەت کردبێت. پێویستناکات دواتر داوای درێژکردنەوەی کاتی مانەوە یان نیشتەجێ بوون بکەیت.
– چەندی ئەندامی خێزانەکەت لێرە مایەوە ئەگەر مافی پەنابەرێتی یان مافی پاراستنی مرۆیی هەبێت لە بریتانیا، پیویستناکات داوای درێژکردنەوەی کاتی مانەوەت بکەی بەڵام دەتوانی هەرکاتێ گونجای بۆ ئەوە داوای نیشتەجێ بوون لێرە بکەیت.

تیبینی:

ئەم بابەتە لەلایەن بەریز( هاوژین ڕەشید) لە ئینگلیزیەوە تەرجەمەکراوە بۆ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی بەمەبەستی هاوکاری بۆ ئەوکەسانەی پیویستیان بەزانیاریە لەبارەی(پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پەیوەندیکردن بە خێزانەوە بۆ ژیانی هەمیشەیی لە بریتانیا). دەقی تەواوی تەرجەمەکە لەم لینکە کلیک بکە:

https://www.gov.uk/join-family-in-uk/overview

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*