مافی په‌نابه‌ری، مافێکی ئینسانیه
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی وه‌ک رێکخراوه‌یه‌کی چاراتی له ساڵی 2000دا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌کێشه‌وگرفته‌کانی په‌نابه‌رانی عێراقی که ڕوویان کردۆته به‌ریتانیا، دامه‌زراوه.ئامانجی ئێمه کارکردنه وه‌ک رێکخراوه‌یه‌کی خۆبه‌خش وپێشه‌که‌ش کردنی کۆمه‌ک و پشتیوانی پێویست به‌هه‌ر هاوڵاتیه‌کی عێراقی . که بۆ پێشکه‌شکردنی داوای مافی په‌نابه‌ری هاتۆنه‌ته به‌ریتانیا، وه‌هه‌روه‌ها فیدراسیۆن له‌هه‌وڵدا ده‌بێت بۆ ڕێنمایی کردنی په‌نابه‌رانی عێراقی و ڕێکخستنیان به ئاڕاسته‌ی دابینکردنی ژیانێکی ئاسوده‌وخۆشگوزه‌ران ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له یاسای به‌ریتانیادا جێگیرکراوه.
ئامانجه‌کانی ئێمه:
- یارمه‌تکردنی په‌نابه‌ران بۆ دامه‌زراندنی ژیانێکی نوێ له به‌ریتانیا و که‌مکردنه‌وه له ئیش وئازاره‌کانیان.
- یارمه‌تی کردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که به‌هۆی بارودۆخه‌کانی عێراقه‌وه توشی گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی ، ته‌ندروستی و خێزانی بونه‌ته‌وه.
- هه‌وڵدان بۆ دورخستنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی له ته‌ریک بوونه‌وه و دابڕان و ڕێنمای کردنیان بۆ تێکه‌ڵاوبون وئاشنا بوون به‌فه‌رهه‌نگ و شێوه‌ی ژیان له به‌ریتانیا.
- یارمه‌تی کچان‌و کوڕانێکی لاو که ڕوبه‌رووی هه‌ڕشه‌وکێشه‌ی خێزانی ده‌بنه‌وه.
ئه‌وخزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشکه‌شی ده‌که‌ین:
- پشتیوانی یاسایی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رییان کردوه. له‌وانه ناردنی نامه‌ی پشتیوانی و ڕاوێژکاری گشتی و یاسایی و دابینکردنی پارێزه‌رو بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری بارودۆخی په‌نابه‌ران.
- کۆمه‌ک و پشتیوانی کردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که ڕوبه‌ڕووی ده‌ستگیرو زیندان بونه‌ته‌وه وهه‌وڵدان بۆ ڕزگارکردنیان.
- پێشکه‌شکردنی خزمه‌گوزاری وه‌رگێران له کاتی سه‌ردانی دکتۆرو و پارێزروشاره‌وانیه‌کان بۆ کاروباری خانووبه‌ره.
- پێشکه‌شکردنی ڕێنمایی و ئامۆژگاری له به‌ده‌ستهێنانی خانووبه‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی کار‌و ئاسته‌کانی خۆێندندا.
- رێکخستنی چالاکی که‌لتووری وئاهه‌نگو بۆنه تایبه‌تیه‌کانی وه‌ک ساڵی نۆی ورۆژی جیهانی ژنان وڤاڵه‌نتاین ونه‌ورۆزو…هتد