رۆژی ٨ی مارسی ٢٠١٨ فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لهچالاکیهاوبهشی ژماره‌یه‌ک له ڕێکخراوه‌کانی ژنان له له‌نده‌ن به‌کردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌کی فۆتۆگرافی به‌شداریکرد.
له‌م پێشانگای فۆتۆگرافیهدا کە وێنەی جۆراو جۆری کار‌و چالاکیەکانی دوو دەیەی ڕابردووی فیدراسیۆنی لەبەریتانیادا له خۆگرتبوو لەوانه(به وینهیارمهتکردنی په‌نابه‌ران بۆ دامه‌زراندنی ژیانێکی نوێ له به‌ریتانیا و که‌مکردنه‌وه له ئیش وئازاره‌کانیان،ئه‌وانه‌ی توشی گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی ، ته‌ندروستی و خێزانی بونه‌ته‌وه.تا یارمه‌تی کچان‌و کوڕانێکی لاو که ڕوبه‌رووی ههڕشهوکێشهی خێزانی ده‌بنه‌وه. لەگەڵ کێشەی کەیس و کێشەی پۆلیس وگرتنی پاریزهرو به‌رێخستنی که‌مپه‌ینی جۆراجۆر دژ به‌ناردنه‌وه‌ی پهنابهرانو ئازادکردنیان له گرتوخانه‌کان وراوهستانهوه به‌رامبه‌ر به ڕێکه‌وتنامه‌ی هاوبه‌ش وساتو سه‌ودا به ژیانی په‌نابه‌ران و بەرێخستنی ناڕەزایەتی جۆراوجۆر له‌سه‌راسه‌ری شاره‌کانی به‌ریتانیا بۆ مانەوەیان و وەرگرتنیان وەک پەنابەرو باشتربوونی وەزعیان تا دەگاتە مداخەلە لە گەڵ وڵاتان بۆ ئازاد کردنیان و ڕێگە گرتن لە ناردنەوەی بەزۆریان و چونە وڵاتان بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی پەنابەرانێک کە لە ڕێگەی ژیانێکی باشتردا گیانیان بەخشی و بەتایبەت بەرگری لە ژنانێکی هەڵاتوو لە دەستی چەقۆکانی پیاوانی کۆنەپەرست و ناموسپەرت و هه‌ولدان بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ریان وه‌هه‌روه‌ها وینه‌ی ئاههنگو مه‌راسیم وکۆر کۆبوونه‌وه‌کانی فیدراسیۆن له‌وانه کۆبوونه‌وه‌کانی فیدراسیۆن په‌رله‌مانی به‌ریتانیاو وینه‌ی به‌شداری له چالاکیه‌کانی رێکخراوه‌کانی داکۆکیکار له مافه‌کانی په‌نابه‌ران…
بەشی دووهەمی مەراسیمەکە بە ئاهەنگ و شادی لە نێو شۆڕو شەوقی ژنانی چالاکەوان و پەنابەردا پاش چەند کاتژمێر کۆتایی هات.
ئاههنگو مه‌راسیمی ٨ی مارس له له‌نده‌ن
لەسەر بانگەوازی رێکخراوەکانی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی و ڕێکخراوی ژنانی کورد و ڕۆژهه‌ڵات رۆژی ١٠ مارس مەراسیمێک بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان رۆژی دەربڕینی خەبات و ناڕەزایەتی دژ بە نایەکسانی و ستەمکێشی دژی ژنان ڕێکخرا.
له‌م مه‌راسیمه‌دا ته‌وه‌ره‌ی یه‌که‌می ته‌رخانکرا بۆ قسەوباسی سەوسەن سەلیم به‌رپرسی ڕێکخراوی ژنانی کورد وخۆرههلات و دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی که هه‌ریه‌ک له گۆشه‌یه‌که‌وه له‌سه‌ر بارودۆخی ژنان وستهمکیشی ونایه‌کسانی ژنان قسهوباسیانکرد.
ده‌شتی له ووته‌که‌یدا ووتی”ئەگەر پێوەری ئازادی ژن پێوەری ئازادی کۆمەڵگا بێت…ئه‌وا هیچ کۆمەڵگایەکی ئازاد لەسەر ئەم گۆی زەوییە نادۆزینەوە. هیشتا ستەم و نایه‌کسانی، توندوتیژی وگیجهلی سیسکی و بێ مافی، هەڵاواردن لەسەر بنەمای جنسی به قیزەونترین و ناشیرین‌ترین دریژه‌ی نه‌بێت… هیشتا له‌ناوجه‌رگه‌ی ئه‌وروپادا کرێ ژنان له پیاوان که‌متره هیشتا دهستدریژیکردنو گێچه‌ڵی سیکسی دیاردەی چاوپۆشی لێنەکراوی دنیای ئەمرۆیە…”
ئه‌وه‌شی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد “به‌داخه‌وه فه‌رهه‌نگی ژن کوشتن ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتدار هێنایانه کوردستانه‌وه له‌سه‌ره‌تای راپه‌رینه‌وه که‌وتنه کوشتنی ئه‌وژنانه‌ی ساڵۆنی قژبرینیان هه‌بوو به‌ناوی جۆراجۆر به‌لام مسته‌شارو کۆنه‌به‌عسی وتاوانبارهکانیان پارستو به‌شێکیان دهسهلاتیانپێدراوقانوونی ئه‌حوالی شه‌خسی رژیمی به‌عسیان وه‌ک خۆی هیشته‌وه…ئه‌وه‌شی ووت”ئه‌مرۆ دۆخی کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ده‌نگی به‌رز داوامان لێدهکاتی هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان و یه‌کسانیخوازی، وه‌ک به‌شێکی گرێخواردوو به خه‌بات وتێکۆشان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئێستای کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران و لاوان وخانهنشینانو سه‌رجه‌م چین و تویژه‌کانی کۆمه‌ڵگا وئازادیخوازان له‌دژی ئه‌م دهسەڵاته بینه مه‌یدان بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چاره‌نوسی کۆمه‌ڵگای کوردستان..”پاشان نوری بەشیر له‌لایه‌ن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه ووته‌یه‌کی پیشکه‌شکرد.وه مەراسیمەکە لەلایەن سوهام عەلیەوە بەڕێوە دەبراو هاوکات قسەباسەکان راستەوخۆ پەخش دەکرانەوە و وه‌چه‌ند کۆپلە شیعری عبدوڵا سڵیمان ( مەشخەڵ ) کە لەلایەن سوهامەوە له‌نێوانی بەرنامەکانداخۆێندرایهوه.
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌می به‌رنامه‌کان ته‌رخانکرا بۆئاههنگو شادی و هه‌لپه‌رکێ .
شایه‌نی باسه هه ر له‌م بۆنه‌یه‌دا په‌نابه‌ریک که ماوه‌ی 8ساله له‌نه‌خۆشخانه‌دا له‌ژیر چاودیری دکتوردا بوو ودابراوه له کۆمه‌ڵگای کوردی له‌سه‌رداوای فیدراسیۆن له دکتورهکانودهزگا به‌رپرسه‌کان لهوبۆنهیهدا به‌شداریکرد.
به‌شداری فیدراسیۆن له که‌مپه‌ینێکی یەکیتی خزمەتگوزاری گشتی وبازرگانی
هه‌ر به بۆنه‌ی ٨ی مارس فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌شداریکرد له که‌مپه‌ینێکی (یەکیتی خزمەتگوزاری گشتی وبازرگانی-PCS) له ژیر ناوی#PressforProgress بۆ ژیانێکی باشتر و یه‌کسان بۆ ژنان وپیاوان.